له‌ پێکدادانی چه‌کداریی بانه‌ هێزێکی سنووره‌ڤانی شه‌هید کرا

به‌شی کوردستان/ کوردی- جێگری سیاسی و ئه‌منیی پارێزگاری کوردستان باس له‌ شه‌ڕی نێوان هاتوچۆکه‌رانی ڕێگه‌پێنه‌دراو و هێزی سنووره‌ڤانیی بانه‌ ده‌کات که‌ به‌ بۆنه‌ی ئه‌م پێکدادانه‌وه‌ هێزێکی سنووره‌ڤانیی برۆشکانی شه‌هید بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن خۆش ئێقباڵ ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 7ی سه‌رماوه‌زی 1397 شه‌ڕ و پێکدادان له‌ نێوان هاتوچۆکه‌رانی ڕێگه‌پێنه‌دراو ئه‌نجام درا به‌ بۆنه‌ی هه‌وڵی ئه‌و که‌سانه‌ بۆ هاتوچۆی نایاسایییان بۆ ناو وڵات له‌ ناوچه‌ی سیفری سنووریی بانه‌.

ناوبراو گوتیشی: له‌و پێکدادانه‌دا هێزێکی سنووره‌ڤانی (فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی سنووریی برۆشکانی) و هاتوچۆکه‌رێکی ڕێگه‌پێنه‌دراو بریندار بوون که‌ هه‌ردووکیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌ددینی شاری بانه‌ گوازرانه‌وه‌ به‌ڵام هێزی سنووره‌ڤانیی بروشکانی به‌ بۆنه‌ی سه‌خت بوونی برینه‌کانی شه‌هید بوو.

جێگری سیاسی، ئه‌منی و کۆمه‌ڵایه‌تیی پارێزگاریی کوردستان جه‌ختی کرده‌وه‌: ئێستا‌ ناوچه‌که‌ له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی سنووره‌ڤانیدایه‌ و هه‌وڵه‌کان بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

شاری بانه‌ هه‌ڵکه‌وتوو له‌ 270 کیلۆمه‌تریی باکووری ڕۆژئاوای سنه‌یه‌ و 84 کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49801

Your Comment

You are replying to: .
captcha