به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن خۆش ئێقباڵ ڕایگه‌یاند: ڕۆژی سێشه‌ممه 7ی سه‌رماوه‌زی 1397 شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هاتوچۆکهرانی ڕێگه‌پێنه‌دراو ئه‌نجام درا به بۆنه‌ی هه‌وڵی ئه‌و که‌سانه بۆ هاتوچۆی نایاسایی‌یان بۆ ناو وڵات له ناوچه‌ی سیفری سنووریی بانه.
ناوبراو گوتیشی: له‌و پێکدادانه‌دا هێزێکی سنوورهڤانی (فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی سنووریی برۆشکانی) و هاتوچۆکهرێکی ڕێگه‌پێنه‌دراو بریندار بوون که هه‌ردووکیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌ددینی شاری بانه گوازرانه‌وه به‌ڵام هێزی سنوورهڤانیی بروشکانی به بۆنه‌ی سه‌خت بوونی برینه‌کانی شه‌هید بوو.
جێگری سیاسی، ئه‌منی و کۆمه‌ڵایه‌تیی پارێزگاریی کوردستان جه‌ختی کرده‌وه: ئێستا ناوچه‌که له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی سنوورهڤانیدایه و هه‌وڵه‌کان بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه درێژه‌ی هه‌یه.
شاری بانه هه‌ڵکه‌وتوو له 270 کیلۆمه‌تریی باکووری ڕۆژئاوای سنه‌یه و 84 کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment