کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەممە 27-11-2018، عاسم جیهاد، گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند، وەزارەتەکەیان رێژەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی بۆ بازاڕەکانی جیهان بۆ ساڵی 2019 دیاری کردووە.
عاسم جیهاد روونی کردەوە، بەپێی پلانی دیاریکراوە رێژەی هەناردەنی نەوتی خاوی عێراق بۆ بازاڕەکان لە 67% بۆ ئاسیا، لە 20% بۆ بازاڕی ئەورووپا و لە 13% بۆ ئەمریکا دەبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارتەکەیان بنەما و میکانیزمەکانی فرۆشتنی داناوە، ئەوەش بەپێی گرنگیی بازاڕەکان و قەبارەی خواست و داهاتی داراییە.
فرۆشی نەوتی عێراق بۆ 2019 رێگەی گواستنەوە بە کەشتیش دەگرێتەوە بۆ ئەو نەوتەی کە لە کێڵگەکانی نەوتی کەرکووک بەرهەم دەهێندرێن.
چاوەڕواندەكرێت عیراق لە ساڵی داهاتوو، رۆژانە سێ ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت كە لە نێویدا 250 ھەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمی كوردستانە، هەناردە بكات.
لە ئێستادا عێراق، سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا هەناردە دەكات.
Your Comment