سەرۆک کۆماری تورکیا ناوی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی شارەوانییەکان ئاشکرا کرد

بەشی تورکیا- ئاک پارتی ناوی کاندیدەکانی خۆی بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی ٢٠ پارێزگا ئاشکرا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی گوتارێکیدا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان، کاندیدی پارتەکەی بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی ٢٠ پارێزگا لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩، ئاشکرا کرد.

کاندیدەکانی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شارەوانیی پارێزگاکان، بەم شێوەیەی لای خوارەوەن:

١- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی ئەنقەرە، مەهمەت ئۆزهاسەکی

٢- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی باڵکئەسیر، یوجەل یڵماز

٣- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی ئەسکیشەهیر، بورهان ساکاڵڵی

٤- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی هاتای، ئیبراهیم گولەر

٥- كاندید بۆ پۆستی سەرۆک شاره‌وانی ئیزمیر، نیهاد زەیبەکچی

٦- كاندید بۆ پۆستی سەرۆک شاره‌وانی قۆنیا، ئوغور ئیبراهیم ئاڵتای

٧- كاندید بۆ پۆستی سەرۆک شاره‌وانی ماردین، مەهمەت وەجدی قارەمان

٨- كاندید بۆ پۆستی سەرۆک شاره‌وانی ساکاریا، ئەکرەم یوجە

٩- كاندید بۆ پۆستی سەرۆک شاره‌وانی ترابزۆن، مورات زۆرلوئۆغڵو

١٠- كاندید بۆ پۆستی سەرۆک شاره‌وانی تۆکات، ئەیوب ئەرئۆغڵو

١١- كاندید بۆ پۆستی سەرۆک شاره‌وانی ئافیۆنکاراهیسار، مەهمەت زەیبەک

١٢- كاندید بۆ پۆستی سەرۆک شاره‌وانی بینگۆل، ئەرداڵ ئاریکان

١٣- كاندید بۆ پۆستی سەرۆک شاره‌وانی چاناککالە، ئایهان گیدەر

١٤- كاندید بۆ پۆستی سەرۆک شاره‌وانی چانکری، حسێن بۆز

١٥- كاندید بۆ پۆستی سەرۆک شاره‌وانی چۆروم، خەلیل ئیبراهیم ئاشگن

١٦- كاندید بۆ پۆستی سەرۆک شاره‌وانی قارەمان، مەحمود سامی شاهین

١٧- كاندید بۆ پۆستی سەرۆک شاره‌وانی مووش، فەیات ئاسیا

١٨- كاندید بۆ پۆستی سەرۆک شاره‌وانی ئوشاک، مەهمەت چاکن

١٩- كاندید بۆ پۆستی سەرۆک شارەوانی یۆزگات، جەلال کۆسە

٢٠- كاندید بۆ پۆستی سەرۆک شاره‌وانی سیواس، حیلمی بیلگین

رۆژی شەممەی رابردوو، ئەردۆ‌غان کاندیدی پارتەکەی بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی ٤٠ پارێزگا ئاشکرا کردبوو، بەو شێوەیەش ئاک پارتی تا ئێستا کاندیدی سەرۆکایەتی شارەوانی ٦٠ پارێزگای ناساندووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 49789

Your Comment

You are replying to: .
captcha