به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیلان شاكر هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له میانه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: "له ڕێگه‌ی ئاسایشی سلێمانیه‌وه ئاگادار كراوینه‌ته‌وه كه باره‌گاكانمان دابخه‌ین، له كاتێكدا چه‌ندین ساڵه داوای مۆڵه‌تمان له حكوومه‌تی هه‌رێم كردوووه به‌ڵام وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه."
ناوبراو وتیشی "ئێمه له كاره‌كانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین له كار و چالاكی سیاسی."
شیلان شاكر هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ته‌ڤگه‌ره‌وه ڕێكاره‌كانی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تمان داوه‌ته حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ژیان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment