ئەگەری زۆرە هاوئاهەنگی لە نێوان وەزارەتی بەرگریی و تورکیا و عێراقدا هەبێت بۆ هێرشەکەی سەر شەنگال و مەخموور

بەشی جیهان- سەرپەرشتیاری میحوەری گوێر-مەخموری هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، ئەگەری زۆرە هاوئاهەنگی لە نێوان وەزارەتی بەرگریی و تورکیا و عێراقدا هەبێت بۆ هێرشەکەی شەوی ڕابردوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێر-مەخمووری هێزەکانی پێشمەرگە، لەسەر هێرشەکەی شەوی ڕابردووی تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخموور و شەنگال، بە میدیاکانی نزیک لە پارتی ڕاگەیاند، ئەو شوێنانەی لەلایەن سووپای تورکیاوە لە مەخموور بۆردوومان کراون، تەنیا کیلۆمەترێک لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە و 500 مەتر لە سوپای عێراق دوورن، بەڵام هیچ زیانێک بە پێشمەرگە و سوپای عێراق نەگەیشتووە.

سەبارەت بە هاوئاهەنگی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە وتی: لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە هیچ هاوئاهەنگییەکیان نییە، بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراقیش ئاگادار نین، بەڵام ئەگەری زۆرە هاوئاهەنگی هەبێت، چوونکە هاتنی ئەو فڕۆکانە بۆ ئاسمانی عێراق بەبێ مۆڵەت، کارێکی ئاسان نییە".

هەرچەندە لە زۆربەی هێرشەکانی ڕابردوودا سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشەکانی ئەنجام دەدات، بەڵام بەوتەی سیروان بارزانی، هێرشەکەی شەوی رابردوو بە فڕۆکەی جەنگی بووە و پێدەچێت لە جۆری f-16 بووبن.

News Code 4948

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha