بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهادین نووری وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە: "پێدەچێت لەکاتی دانیشتنی ئەنجومەنی نوینەران بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار، چوارچێوەی هەماهەنگیی و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و چەند لایەنێکی تر لە دانیشتنەکە بکشێنەوە".
نووری دەڵێت دانوستانیان لەگەڵ لایەنە کوردیی و سوننییەکان کردووە بەڕوونی و ڕاشکاوی پێیان راگەیاندوون کە نەچنە پاڵ لایەنێکی شیعی لەسەر حیسابی لایەنەکەی تریان، جەختیشی کردۆتەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگیی یان هاوبەشێکی راستەقینەی پێکهێنانی حکوومەت دەبێت یان بەشداریی ناکات.
Your Comment