هەولێر جارێکی دیکە داوای هاوکاری لە بەغدا دەکات بۆ قەرەبوو کردنەوەی خەسارەکانی لافاو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند داوامان لە حکوومەتی عێراق کردووە کە بەپێی پێویست هاوکار بێت بۆ قەرەبوو کردنەوەی خەسارەکانی لافاو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند: "ئەو گۆڕانکارییانەی لە هەولێر دەستی پێکردووە، بەردەوام دەبێت، "بەشێک لەوانەی دانراون لە بنەڕەتدا پۆستەکان بۆشایی یاساییان هەبووە، بەشێکیشیان ئاڵوگۆڕ بووە، بەڵام هەندێک لە گۆڕانکارییەکان بەهۆی ئەو کەمتەرخەمییانەوە بووە کە لافاوەکە دەریخست و پێشتر لێژنەیەکی سەرۆکی حکوومەت لەمبارەیەوە پێکهاتبوو".

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە لە ناحیە و قەزایەکان و دواتریش بەڕێوەبەرە گشتییەکان گۆڕانکاری دەکرێت و بەردەوام دەبێت.

پارێزگاری هەولێر باسیشی لە قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر کرد و گوتی: "ماوەیەکە رامانگەیاندبوو کە هێشتا پرۆسەی کۆکردنەوەی پارە بەردەوامە، داوامان لە حکوومەتیش عێراقیش کردووە کە بەپێی پێویست هاوکار بێت. دواتر پرۆسەی قەرەبووکردنەوەکە دەست پێدەکاتەوە".

News Code 4808

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha