کوردپرێس:
جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند تایبه‌ت به كوردستان24، له‌ساڵی 2014، كاتێك ئابلوقه‌یه‌كی گه‌وره له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراقه‌وه خرایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم بیری له‌وه كرده‌وه، جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی بدۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتێك بۆ هه‌رێم دابین بكات، چونكه ئه‌و كات هیچ داهاتێك له‌به‌رده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا رێككه‌وت، به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به توركیا بفرۆشێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له رێگه‌ی توركیاوه بگه‌یه‌ندرێته به‌نده‌ری جیهان.
هاوكات ئه‌رشه‌د ته‌ها، پسپۆڕی ئابووری جه‌ختی كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی توركیا كراوه، رێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، بۆیه ئاساییه كه گرێبه‌ستی رێككه‌وتنه‌كه بۆ ساڵانێكی درێژخایه‌ن بێت، چونكه پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك راكێشانی هێڵی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركیا، تێچوونێكی زۆری هه‌ڵگرتووه و پڕۆژه‌ی له‌م شێوه‌یه بۆ ساڵێك و دووان ناكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: توركیا و به‌نده‌ری جیهان تاكه ده‌روازه‌ن له‌به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه عێراقیش سوودی له‌و هێڵه نه‌وتییه وه‌رگرتووه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
بەشێك لە پەرلەمانتار و لایەنە سیاسییەكان سەختی گفتوگۆكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بۆ رێككەوتنی 50 ساڵەی گواستنەوەی نەوت لەگەڵ توركیا دەگەڕێننەوە، بەڵام حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەمە رەت دەكاتەوە و لە چەند رۆژی رابردووش‌دا بە فەرمی لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە و رادەستكردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانه رێككەوتن.
Your Comment