بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزی ئاسمانیی عێراق لە رێگەی فڕۆکەی F16ەوە هەشت جار پێگەی گرووپی چەکدارانی داعشیان لەهەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و رۆژئاوای نەینەواو بۆردوومان کرد.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەئەنجامی بۆردوومانەکانیش چەندین حەشارگەی چەکدارانی داعش لەناوبراون، بۆردوومانەکانیش لەسەر بنەمای وردی هەواڵگری ئەنجام دراون.
لە عێراق ماوەی چەندین مانگە جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیادی کردووە بەتایبەت لە سنووری ناوچە کێشەلەسەرەکان، بەرپرسانی پێشمەرگەش دەڵێن بەهۆی نەبوونی هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان و بوونی بۆشایی ئەمنی، داعش لەچەند ناوچەیەکدا جموجۆڵەکانی زیادکردووە و زیانی بە هێزە ئەمنییەکان گەیاندووە، ئەوە جگە لەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە رووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە.
Your Comment