بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگرى سوپاسالارى پێشمەرگە بۆ کاروبارى ئۆپەراسیۆن لە وەزارەتى پێشمەرگە بە باسنیووزى راگەیاندووە: "چەندین ساڵە هێزەکانى هاوپەیمانان هاوکاریى پێشمەرگەیان کردووە لە رێگەى مەشق و راهێنان و کردنەوەى چەندین خولى جۆراوجۆر، بەڵام ئێستا ژمارەیێکى باش مامۆستا و راهێنەرمان لە نێو هێزەکانى پێشمەرگە پێگەیاندووە، بۆ مەشق پێکردنى هێزەکانى پێشمەرگە".
قارەمان شێخ کەمال راشیگەیاند: "ئەو مامۆستایانە بە تەواوى ئامادەن و بە زانست و زانیارى سەردەم بە شێوازى تیۆرى و پراکتیکى، بۆیە لەمەودوا هێزەکانى هاوپەیمانان ئەرکیان لە راهێنان و مەشق پێکردنەوە دەگۆڕێت بۆ راوێژکارى".
ناوبراو ئاماژەى بە ئەوەش کرد بە چاودێرى و هەماهەنگى هێزەکانى هاوپەیمانان دوو خول 37لەلایەن مامۆستاکانى خۆمان کرانەوە بۆ ژمارەیێک پێشمەرگە، کە تەواوى کاروبارەکان لەلایەن ئەوانەوە بەڕێوە دەچوون، بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاست و توانایان، دەرکەوت کە خاوەن توانایێکى باشن و دەتوانین پشتیان پێببەستین بۆ مەشق پێکردنى هێزەکانى پێشمەرگە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment