بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار، لە کۆبوونەوەی سەرلە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 15ی بەفرانباری 1400ی ئەنجومەنی وەزیراندا کە بەسەرۆکایەتیی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماردا بەڕێوەچوو، پارێزگاری کرماشان دەنگی متمانەی لە ئەنجومەنەکە وەرگرت.
لەم کۆبوونەوەدا ئەنجومەنی وەزیران پاش تاوتوێ کردنی پێشینە و بەرنامەکانی بەهمەن ئەمیری موقەدەم ناوبراوی وەکوو پارێزگاری نوێی کرماشان دەست نیشان کرد.
Your Comment