بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازیی عێراق، "به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش و بنبڕکردنی سه‌رچاوه‌کانی داهات و پاره‌دارکردنیان، له ئۆپه‌راسیۆنێکی تایبه‌تدا و به پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری، هێزه ئه‌منیه‌کان دوو چه‌کداری داعشیان له پارێزگای که‌رکووک ده‌ستگیرکرد".
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی راشیگه‌یاند: "ئه‌و دوو تیرۆرسته به‌رپرس بوون له‌به‌ڕێوه‌بردنی دارایی ئۆپه‌راسیۆنه تیرۆریستییه‌کانی داعش که له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه هاتبوون و ئه‌رکیان کۆ کردنه‌وه‌ی پاره بووه بۆ چه‌کدارانی داعش، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وانه‌یان وتووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دروست کردنی که‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی چێندراو و له‌به‌رامبه‌ریشدا بڕێک پاره‌یان وه‌رگرتووه".
ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه، له‌ئێستادا هه‌ردوو تیرۆرسته‌که به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر ره‌وانه‌ی دادگا کراون، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێکاری یاسایی به‌رامبه‌ریان.
Your Comment