بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باره‌گای بارزانی لە راگه‌یه‌ندراوێکیدا بڵاوی کردەوە ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له سه‌لاحه‌دین مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی له شاندێکی باڵای ره‌وتی سه‌در به سه‌رۆکایه‌تی شێخ حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری کرد و له دیداره‌که‌دا رۆشنایی خرایه سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و ده‌رئه‌نجامه‌کانی ھه‌ڵبژاردن و ھه‌نگاوه‌کان بۆ یه‌که‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پێک‌ھێنانی حکوومه‌تی تازه‌ی عێراق.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: "ھه‌ر له‌و دیداره‌دا جه‌خت له به‌رده‌وامیی ھه‌وڵه‌کان بۆ ده‌ستپێکردنی قۆناغێکی نوێ له پڕۆسه‌ی سیاسی و تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌دیات و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ویست و ئیراده‌ی ھاوڵاتیان و چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا کرایه‌وه، ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی راسته‌ڕێکردنی پڕۆسه‌ی سیاسی و ڕه‌چاوکردنی داخوازیی ھه‌موو پێکھاته‌کانی عێراق".
Your Comment