ساڵی 2021 لە هەرێمی کوردستان 662 کەس بە ڕووداوەکانی هاتوچۆلە گیانیان لەدەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا 662 هاووڵاتی بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە و حەوت هەزار و 120 هاووڵاتیش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەسعەد مەلا کەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ساڵی رابردوو 122 هەزار ئۆتۆمبێلی نوێ تۆمارکراون، ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 961 هەزار ئۆتۆمبێل لە کوردستان هەیە، هەروەها یەک ملیۆن و 900 هەزار مۆڵەت.

ئاماژەی بەوەش کرد، "هەر لە ساڵی 2021دا چوار هەزار و 119 رووداو روویانداوە، بەهۆیانەوە 662 هاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە و حەوت هەزار و 120 کەسیش بریندار بوون، بە بەراورد بە ساڵی 2020 ژمارەکان بەرزترن، هەروەها ملیۆنێک و 850 هەزار سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆ روویانداوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم باسی لەوەشکرد، "سەرکێشی و بەکارهێنانی مۆبایل لەناو ئۆتۆمبێل و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و چەندین هۆی تر، هۆکارن بۆ زیاد بوونی رێژەی سەرپێچییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان".

News Code 4600

Your Comment

You are replying to: .
captcha