بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەسعەد مەلا کەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ساڵی رابردوو 122 هەزار ئۆتۆمبێلی نوێ تۆمارکراون، ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 961 هەزار ئۆتۆمبێل لە کوردستان هەیە، هەروەها یەک ملیۆن و 900 هەزار مۆڵەت.
ئاماژەی بەوەش کرد، "هەر لە ساڵی 2021دا چوار هەزار و 119 رووداو روویانداوە، بەهۆیانەوە 662 هاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە و حەوت هەزار و 120 کەسیش بریندار بوون، بە بەراورد بە ساڵی 2020 ژمارەکان بەرزترن، هەروەها ملیۆنێک و 850 هەزار سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆ روویانداوە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم باسی لەوەشکرد، "سەرکێشی و بەکارهێنانی مۆبایل لەناو ئۆتۆمبێل و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و چەندین هۆی تر، هۆکارن بۆ زیاد بوونی رێژەی سەرپێچییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان".
Your Comment