گۆڕان دەستەیێکی کاتیی 7 کەسیی بۆ بەڕێوەبردنی بزووتنەوەکەی هەڵبژارد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جڤاتى نیشتمانیى بزووتنەوەى گۆڕان لەکۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەیدا دەستەیەکى حەوت کەسیى بۆ بەڕێوەبردنی بزووتنەوەکەی هەڵبژارد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جڤاتى نیشتمانى بزووتنەوەى گۆڕان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە كردووە، "دواى زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە دوو هەفتەى رابردوودا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە جڤاتى نیشتمانى بزووتنەوەى گۆڕان کۆبووەوە، کۆبوونەوەکە تەواوکارى کۆبوونەوەکانى دیکە بوو کە لە هەفتەى رابردوو ئەنجام درا و تێیدا دەستەیەکى حەوت کەسى بە نوێنەرایەتى جڤاتەکانى نیشتمانى، گشتى، سێ لە هەڵسوڕاوانى دیارى دەرەوەى جڤاتەکان هەڵبژێردران کە بریتین لە (هۆشیار عومەر، نزار محەمەد، هاوڕێ کاوە، دڵشاد مەجید، گەیلان شێخ عومەر، د. تەها حەمە عەزیز و شوان قلیاسانى)".

ئەوەش هاتووە، ئەم دەستەیە کە لە کۆبونەوەى ئەمڕۆدا متمانەى جڤاتى نیشتمانیى وەرگرت لەگەڵ لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس، دەست بە ئامادەکارى دەکەن بۆ ئەوەى لە نزیکترین کاتدا کۆنفرانسى دوەمى نیشتمانى بۆ بەخۆداچونەوە و خۆ رێکخستنەوەى بزووتنەوەکە ببەستن.

News Code 4581

Your Comment

You are replying to: .
captcha