بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵا عه‌لی خامنەیی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شەهید قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران راشیگه‌یاند شەهید سوله‌یمانی قارەمانی گەلی ئێران لە هەموو کار و چالاکییە بێ کۆتاییەکانی ئاستێکی بەرزی دلێری و بوێری و لە هەمانکاتدا ژیریی هەبوو و وێڕای ناسینی وردی دوژمن و تواناكانی، بەبێ ترس و بە هێزەوە چوە مەیدان".
ڕێبەری باڵای ئێران، سەردار سوله‌یمانی به نموونه‌ی هه‌وڵ و ماندوونه‌بوون ناو برد و وتیشی: "ئەمڕۆ حاجی قاسم سیمبولی هیوا و بڕوابەخۆبوون و بوێری و کلیلی خۆڕاگری و سەرکەوتنە لە هەرێمەکەماندا، دوژمنان پێیان وابوو کە بە شەهیدبوونی سلێمانی و ئەبوومەهدی و هاوڕێکانی كێشه‌كه چارەسەر دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی ئەو خوێن و ستەمە بەنرخەوە ئەمریکا لە ئەفغانستان هەڵات و ناچاربوو وانیشان بدات کە عێراق بەجێبهێڵێت و تەنیا لە ڕێگەی ڕاوێژکارەکانەوە بمێنێته‌وه، بێگومان دەبێت برایانی عێراق بە وریاییەوە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن".
ئایەتۆڵڵا خامنەیی، وتیشیان: سەردار سلێمانی واقیعێکی هەمیشەیی و هەتاهەتاییە وبکوژانی شەهید سلێمانی وەک تره‌مپ و ئەوانی دیکە، لە دووربینی مێژودا ون دەبن، بێگومان دوای ئەوەی نرخی تاوانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن".
Your Comment