موقتەدا سەدر: کشانەوەی ئەمریکا سەرەتای کشانەوەی هیزە بیانیەکانی دیکەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبەری ڕەوتی سەدر باس لە کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات و بەسەرەتایەک ناویدەبات، بۆ کشانەوەی هێزە بیانیەکانی دیکە لە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەیامێکدا موقتەدا سەدر لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، پێویستە سەرجەم ئەو هێزە ئەمنییە ئەمریکییانەی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا دەپارێزن بکشێنەوە و ئەمنیەتی باڵیۆزخانەکە بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بسپێرن.

بەوتەی ڕێبەری ڕەوتی سەدر، کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق سەرەتایەکە بۆ کشانەوەی هێزە بیانیەکانی دیکەش لە وڵات.

هاوکات داوایکرد دەستنیشانی سەرجەم بنکە سەربازییە بیانیەکان بکرێت و پاشان ڕادەستی سوپای عێراق بکرێت.

هەروەها لە توویتەکەیدا موقتەدا سەدر داوای ئەم خاڵانەی کردووە:

1-داوایەکی یاسایی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش بنێردرێت بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر بدرێت.

2- دیاری کردنی بارەگاکان و چۆڵ کردنی بنکە سەربازییەکان و رادەستکردنەوەیان تەنها بە سوپای عێراق.

3-دیاری کردنی ئەرکەکانیان بە نووسراو کە پێویستە پێوەی پابەندببن و پیشێل نەکرێت.

4- دیاری کردنی ژمارەی ئەو هێزانەی لە عێراق دەمێننەوە و بەپێی پێویستیی بێت بۆ هەر پسپۆڕییەک.

5- جووڵانەوەی ئەو هێزانەی ماون لەناوەوە بۆ دەرەوە بەپێی یاسا دیپلۆماسییە کارپێکراوەکانی عێراق دەبێت.

6-حکوومەتی عێراق بەتەنها سەرپەرشتیی پشتیوانیی لۆجستی و ئەمنی دەکات و هیچ لایەنێکی دەرەکی بۆی نییە دەستوەردان بکات.

7- رێزگرتنی ئاسمانی عێراق و رێگەنەدان بە بەکارهێنانی ئاسمانەکەی بەبێ رەزامەندیی حکوومەتی عێراق، ئەگەر ئەوە بکرێت بە پێشێلکاری دادەنرێت.

8- عێراق دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریی تەواوە و هەر رێککەوتنێک لەوە دەربچێت پووچەڵە.

9 -ئەم هەنگاوە سەرەتایەکە بۆ کۆتایی هێنان بەهەموو بوونێکی بیانی لەئایندەدا لەنێویاندا راوێژکارەکان و ئەوانی دیکەش.

10 -رێگە بەهیچ بوونێکی ئەمنی لەنێو باڵیۆزخانەی ئەمریکا نادرێت و هێزە فەرمییەکانی عێراق ئەو کارە لەئەستۆ دەگرن.

11- نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی هاوشێوەی نێوان هەردوو وڵات پێویستە هاوسەنگ بێت و بەپێی رێسا دیپلۆماسییە کارپێکراوەکان بێت لەڕووی نێودەوڵەتییەوە.

12 -پێویستە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەوە جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی کۆتاییهێنانی کردەیی بێت بەداگیرکاریی.

News Code 4551

Your Comment

You are replying to: .
captcha