سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری کوردستان ئاماری گەشتیارانی بۆ هەرێم بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دەمانەوێت کەشێکی وا بێنینە ئاراوە کە گەشتیار وا هەست بکات لە ماڵی خۆیەتی".

بەپێی هەواڵی کودپرێس، ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاماری گەشتیارانی بۆ هەرێم لەماوەی 11 مانگی ڕابردوو بڵاو کردەوە و ئاماژە بەوەدراوە، لە ماوەی 11 مانگدا زیاتر لە چوار ملیۆن گەشتیار چوونەتە هەرێمی کوردستان.

ناوبراو لەوبارەیەوە ڕاشیگەیاند: "دەمانەوێت سەرەتای ساڵی 2022 بکەینە ساڵی خۆشی و پێکەوەژیان بۆ گەشتیاران و هاونیشتمانیان، دەمانەوێت کەشێکی وا بێنینە ئاراوە کە گەشتیار وا هەست بکات لە ماڵی خۆیەتی، بۆ ئەمەش پێویستمان بە برایانی پۆلیس، ئاسایش و تیمەکانی تەندروستییە هاوکارمان بن".

ئاماری گەشتیارانیش بەمشێوەیەیە:

پارێزگای هەولێر: یەک ملیۆن و 957 هەزار گەشتیار، کە دەکاتە 48٪.

پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە: یەک ملیۆن و 375 هەزار و 216 گەشتیار، کە دەکاتە 34٪.

پارێزگای دهۆک: 753 هەزار و 542 گەشتیار، کە دەکاتە 18٪.

ئیدارەی گەرمیان: هەشت هەزار و 130 گەشتیار، کە دەکاتە 0,19٪.

کۆی گشتی: چوار ملیۆن و 93 هەزار و 888 گەشتیار.

News Code 4550

Your Comment

You are replying to: .
captcha