کوردپرێس:
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش وته‌بێژى به‌رگرى شارستانیى هه‌ولێر به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "خه‌زانێكى پاڵاوتگه‌ى كهوهرگۆسك ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه سێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و یه‌كێكیش برینداره."
وته‌بێژى به‌رگرى شارستانیی هه‌ولێر ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، ئه‌و سێ كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وه‌شى برینداره كارمه‌ندى پاڵاوتگهكهن.
ناوبراو ئاشكراشی كرد، تائێستا هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام توانیویانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
Your Comment