بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غازی فەیسەڵ، فەرماندەی پێشمەرگە لەسنووری قەزای مەخموور بە خەندان-ی راگەیاند: هێزێکی فەڕەنسی چەند رۆژێکە لە سنووری چیای قەرەچوغ جێگیر کراون بۆ لەناوبردنی داعش ، بەیانی ئەمڕۆش ئەم هێزە دوو چەکداری داعشیان کردە ئامانج و لەناویان بردوون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، "ئۆپراسیۆنەکان بەردەوام دەبن بۆئەوەی داعش لەشاخی قەرەچوغ بەتەواوی لەناو ببرێت و لە سنوورەکە شوێنی حەوانەوەیان نەمێنێت.
Your Comment