بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەنراوێکى هەواڵگرى و ئاسایش لە کەرکووک شانەکە لە چوار کەس پێکهاتوون و پلانیانداناوە بۆ هەڵکوتانە سەر بیناى تەسفیرات لە کەرکووک.
ئاماژە بەوەش کراوە، دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەداناوە کە چاودێرى شوێنەکەیان کردووە و زانیارییان کۆکردووەتەوە لەبارەى ژمارەى بورجى پاسەوانى بیناکە.
بەپێی راگەیەنراوەکە یەکێک لە دەستگیرکراوەکان هەستاوە بە پێدانى ناوى ئەو هاوڵاتییانەى هاوکارى هێزە ئەمنییەکان دەکەن بە داعش، یەکێکى دیکەیان بەڵگەنامەى ساختەى داوەتە داعش بۆ ئەوەى چەکدارەکانى بتوانن هاتوچۆ بکەن و خۆیان لە هێزە ئەمنییەکان بشارنەوە.
Your Comment