بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، لە رۆژی 9ی ئەم مانگەوە هیچ هێزێکی شەڕکەری ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بوونی نەماوە، چوونکە ئەوان پێشووتر خشتەیەکی دیاریکراویان داناوە بۆ کشانەوەی هێزەکانیان ئەویش وەک بەشێک لە بەرئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و واشنتن.
ئەوەش هاتووە، لەئێستادا هێزەکانی عێراق لەناویشیاندا پێشمەرگە توانای رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و ئاستەنگییە ئەمنییەکانیان هەیە لەکاتێکدا بەهۆی هێرشەکانی داعش دروست دەبن.
لەبارەی ئەرکی داهاتووشیان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەو هێزانەی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لە عێراق دەمێننەوە رۆڵی راوێژکاری و راهێنان بە هێزەکانی عێراق جێبەجێ دەکەن.
Your Comment