هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: لە 9ی دیسمبێرەوە هیچ هێزێکی شەڕکەرمان لەعێراق نەماوە

بەشی جیهان- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش کە لەلایەن ئەمریکاوە سەرۆکایەتی دەکرێت رایگەیاند، هەموو هێزە شەڕکەرەکانیان لە عێراق کشاندوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، لە رۆژی 9ی ئەم مانگەوە هیچ هێزێکی شەڕکەری ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بوونی نەماوە، چوونکە ئەوان پێشووتر خشتەیەکی دیاریکراویان داناوە بۆ کشانەوەی هێزەکانیان ئەویش وەک بەشێک لە بەرئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و واشنتن.

ئەوەش هاتووە، لەئێستادا هێزەکانی عێراق لەناویشیاندا پێشمەرگە توانای رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و ئاستەنگییە ئەمنییەکانیان هەیە لەکاتێکدا بەهۆی هێرشەکانی داعش دروست دەبن.

لەبارەی ئەرکی داهاتووشیان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەو هێزانەی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لە عێراق دەمێننەوە رۆڵی راوێژکاری و راهێنان بە هێزەکانی عێراق جێبەجێ دەکەن.

News Code 4505

Your Comment

You are replying to: .
captcha