بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەریق عەلی فرێجی، فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکانی کەرکووک ڕاگەیاندنراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە: ئەمشەو یەکشەممە، هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، لە ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کەرکووک، دوو تیرۆریستیان کوشت کە یەکێک لە تیرۆریستەکان پشتینەی تەقینەوەی بەستبوو.
ئەوەشی خستوەتە ڕوو، تیرۆریستەکان سەر بە داعشن و لە بۆسەیەکدا کوژراون.
دەنگۆی ئەوەش بلاو بوەتەوە کە هەردوو تیرۆریستەکە خۆکوژ بوونە و ویستویانە بچنە ناو شاری کەرکووک و کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
Your Comment