بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە 5ی بەفرانباری ساڵی 1400 زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 147 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.
زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و ئەمڕۆ کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەست نەداوە.
تا ئەم کاتە 1982 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
Your Comment