بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێ: لەوەتەی پرۆگرامەکەی راگهیاندوه، بڕی لیرەی تورکی لە بانکەکاندا لەسەروی 23.8 ملیار لیرە زیادی کردوە و بەردەوامیشە لە زیادبوون.
لەبارەی پاراستنی بەھای لیرەی تورکی و ئەو ئامرازانەی کە بۆ پاراستنی بەکارھێندراون وتی: "ئەم ئامڕازەی کە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی دراو پێشخستراوە، پێچەوانەی دەستوور نییە".
سهرۆک کۆماری تورکیا باسی لە سەقامگیر کردنی بەھای دراو کرد و وتی: "بە زووترین کات، سەقامگیریی لە پرسی بەھای دراو دێتە دی، بەھیچ شێوەیەک رێگە بە زیادکردنی نرخ بە شێوەیەکی ناڕەوا نادەین، رێگە بە دەرفەتخوازەکان نادەین، وەک دەوڵەت لەم بابەتەدا پێداگرین".
ئهوهشی خستهڕوو، "ئامانجمان ئەوەیە لە رێژەی بێکاریدا، بۆ ژمارەی تاک خانەیی داببەزین".
Your Comment