بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له عه‌لی ڕزا گوینه‌ی، باڵیۆزی كۆماری توركیا له عێراق كرد.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخی عیراق به‌گشتی، هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی گرفته‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و په‌لاماره‌كانی داعش تاوتوێ كران.
هه‌ردولا جه‌ختیان له خواستی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا كرده‌وه و له‌سه‌ر گرنگیی هاریكاریی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا هاوڕا بون.
دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بو كه كونسولی گشتیی توركیا له هه‌ولێر تیایدا ئاماده بوو.
بەشی تورکیا- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا له عێراق جه‌ختیان له‌سه‌ر خواستی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تی له بواری ئابوری‌دا كرده‌وه.
News Code 4469
Your Comment