بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەمیانی کۆبوونەوەیەکی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە وتوویەتی: دۆخی ناوخۆیی تورکیا بەشێوەیەکە کە بواری ئەوە بە حکوومەتی ئەو وڵاتە نادات سەرکەشییێکی سەربازیی نوێ لە سووریا ئەنجام بدات، جگە لەوەی هێزە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە سووریاش ڕێگەی ئەوە نادەن.
کۆبانی وتووشیەتی: ڕێککەوتننامەیەکی نێودەوڵەتیی هەیە بۆئەوەی گرژییەکان لە سووریا کەم بکرێنەوە، هێزەکانی سووریای دیموکراتیش لەناو ئەو ڕێککەوتننامەیەدایە و لەپێناو پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەشدا پابەندی پڕۆژەی کەمکردنەوەی گرژییەکان دەبێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات جەخت لەوەکراوەتەوە کە لەچوارچێوەی ستراتیژییەتی نوێی هێزەکانیان بۆ ساڵی 2022، دەبێت هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش چڕبکرێتەوە.
Your Comment