دوو مووشه‌ک ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دره‌نگانی شه‌وی رابردوو دوو مووشه‌ک ئاراستەی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازیی عێراق، له‌ڕێگه‌ی دوو مووشه‌که‌وه‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا کراوه‌ته‌ ئامانج، که‌ له‌جۆری کاتیۆشا بوون، یه‌کێک له ‌مووشه‌که‌کانیش له‌ڕێگه‌ی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی "سیرام" له‌ ئاسمانی ناوچه‌ی سه‌وز ته‌قێندرایه‌وه‌، مووشه‌که‌که‌ی دیکه‌ش له‌ناوچه‌ی "الاحتفالات"ی به‌غدا که‌وته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه‌، که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی مووشه‌کی دووه‌م، زیانی گیانی لێنه‌که‌وتووه‌ته‌وه‌، ته‌نها زیانی ماددی به‌ دو وئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان گه‌یاندووه‌.

هەر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێکردووه‌، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی مووشه‌که‌کانی به‌غدا، تا ئێستاش نازانرێت له‌لایه‌ن کێوه‌ ئه‌و مووشه‌کانه‌ ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا کراون.

هه‌ر دوای که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌که‌کانیش، له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکاوه‌ زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌ لێدرا و هێزێکی زۆری ئه‌منیش گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌که‌.

News Code 4439

Your Comment

You are replying to: .
captcha