یەکێتێ مامۆستایانی هەرێمی کوردستان ھەڕەشەی بایکۆتی دەوام دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ئەگەری دواكەوتنی مووچە و گەڕانەوەی لێبڕین، یەكێتی مامۆستایانی كوردستان هەڕەشەی بایكۆتی دەوام دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم مستەفا، ئەندامی سکرتارییەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر مووچە دوابکەوێت و بگەڕێتەوە دۆخی پێشووی، ئەوا بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بەهێزترین بژاردە دەبێت.

ناوبراو دەشڵێت: نرخی نەوت و داهاتی خاڵە سنوورییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بەراورد بەساتە وەختی سەرهەڵدانی نەخۆشی کۆرۆنا، کەنرخی نەوت و داهاتی خاڵەسنورییەکان دابەزی بوو.

ئەندامی سکرتارییەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دواكەوتنی مووچە بە بیانوی نەناردنی 200 ملیارەكەی بەغدا بە ناواقعی ناودەبات و دەڵێت: نەناردنی 200 ملیارەکەی بەغداد پاساوێکی واقعی نیە، ئەگەر ئێوە مەسڵەحەت و گیرفانی حزبی خۆتان پێش هاوڵاتیان نەخەن.

News Code 4434

Your Comment

You are replying to: .
captcha