ئەندامێكی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان: لەپشت لافاوەکەی هەولێرەوە جێپەنجەی‌ گەندەڵی ‌‌و گەندەڵکاران بەڕوونی‌ دەبینرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان ده‌ڵێت، لەپشت بێ ئاویی‌ هەولێر بە هاوین ‌و مردن ‌و گیانلەدەستدانی‌ خەڵک و ماڵوێرانیان بەئ اوی‌ باران ‌و لافاو لە پاییز و زستانیدا، جێپەنجەی‌ گەندەڵی ‌‌و گەندەڵکاران بەڕوونی‌ دەبینرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر گوڵپی‌، ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان له‌باره‌ی‌ لافاوه‌كه‌ی‌ هه‌ولێره‌وه‌ نووسیویه‌تی‌: "وەکچۆن هەموو باوەڕمان بە قەدەری‌ خوای‌ گەورەو ڕووداوی‌ سروشتی‌ هەیە، پێویستە بەو جۆرەش باوەڕمان بەوە هەبێت کە بێجگە لە قەدەری‌ خوا، لە پشت بێ ئاوی‌ هەولێر بەهاوین ‌و مردن ‌و گیانلەدەستدانی‌ خەڵک و ماڵوێرانیان بە ئاوی‌ باران ‌و لافاو لە پاییز و زستانیدا، جێپەنجەی‌ گەندەڵی ‌‌و گەندەڵکاران بەڕوونی‌ دەبینرێت، لە سلێمانیش کوڕ و کچ ‌و نەوەی‌ بەرپرسانی‌ گەندەڵ هەر ڕۆژە و شەقامێک ئەکەن بە تەکساس."

ناوبراو ده‌ڵێت: "حساب نەکردن بۆ ڕێڕەوی‌ چەندین ساڵەی‌ باران ‌و گۆڕینی‌ ئاراستەی‌ ئاوەرۆو نەبوونی‌ بەرنامە و پلانی‌ ئەندازیاریی‌ لەسەر بنەمای‌ بەرژەوەندی‌ خەڵک‌ و تەخشان ‌و پەخشان کردنی‌ زەوی‌ لە پێناو ئەوەی‌ چەند بەرپرسێک لە پشت چەند بەناو سەرمایەدارێکەوە چەند ملیۆنە دۆلارێکیان دەست کەوێت بەرهەمەکەی‌ تەنها ماڵوێرانی‌ خەڵکە!".

عومەر گوڵپی‌ ئه‌وه‌شی‌ نووسیوه‌، "لەم ڕووداوانەدا ئەرکی‌ بەرێزان لە هەردوو لیژنەی‌ وەبەرهێنان ‌و شارەوانییەکان لە پەرلەمانی‌ کوردستان زۆر ڕوونە کە پێویستە زۆر بەجیدی‌ بە لیژنەیەکی‌ هاوبەش لێکۆڵینەوە بکەن لە ڕووداوی‌ لافاوەکانی‌ هەولێرو دەستنیشان کردنی‌ کەس‌ و بەرپرسی‌ کەمتەرخەم لە پڕۆژەکان‌و ڕاگرتنی‌ لەبەردەم دادگادا، هەروەها بە فەرمی‌ داواکردنی‌ قەرەبووکردنەوەی‌ زیانلێکەوتووان".

News Code 4429

Your Comment

You are replying to: .
captcha