بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی رابردوو بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە لە بەشێک لە گەڕەک و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر لافاو دروستبوو، بە گوتەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر تاوەکوو بەیانیی ئەمڕۆ هەشت کەس بەهۆی لافاو و کەسێكیش بەهۆی هەورە برووسکەوە گیانیان لەدەستداوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، "بە داخێکی زۆرەوە، بەھۆی بارانی بەخوڕ و بەھێزی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەکی شاری ھەولێر دروست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک ھاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتووەتەوە."
هەروەها سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری گیانلەدەستداوەکان دەکات.
Your Comment