ئەو ناتەباییەی لەنێو یەکێتی هەیە، هەڵەی کۆنگرەو پیلانگێڕییەکانی بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی، رایگەیاند، ئەو ناتەباییەی لەنێوخۆی یەکێتیدا هەیە، هەڵەی کۆنگرەو پیلانگێڕییەکانی بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە وتیایدا هاتووە: ئەو تانەی مەلا بەختیار لەمیانی کۆبونەوەیەکیدا هاتوون لەگەڵ ژمارەیەک لە پێشمەرگە دێرینەکان.

مەلا بەختیار وتوویەتی "هەمو گوناهم ئەوەبوو، کە بێگوناه بووم! چوونکە هیچ گوناهێکم نەبوو وەکوو ئەوانەی ئەمڕۆ خەڵکی نەفرەتیان لێدەکات‌ و ناڕەزایی بەرامبەریان دەردەبڕن!"

ئەوەشی وتووە "پەرێزی خۆمان بەپاکی راگرتووە ‌و دەستمان نەکردۆتە ناو زەلکاوەوە‌ و خۆشمان شەرمەزاری میللەتەکەمان نەکردووە، بۆیە ئاسان نەبوو جێگەمان لەناو هەندێک کەسدا ببێتەوە. چوونکە بەپاکی مانەوە، مایەی شەرمەزاری بۆ خەڵکە پیسەکە، هەربۆیە ئامانجیانە هەموو کەسێک بەگەندەڵی و ناشرینی تێوەبگلێ‌!"

بە بڕوای مەلا بەختیار "گەورەترین دوژمن بە یەکێتی ‌و ئەزموونی حوکمڕانی کوردستان، دوژمنی ناوخۆیە و لەناوخۆشدا گەندەڵەکانن. چوونکە بەدرێژایی مێژووی یەکێتی، کارەساتی زۆر گەورەمان بەسەردا هاتوە...تا دوژمنان و باراشی زەمانە زۆرتر یەکێتیان هاڕی بێت، یەکێتی جوانترو پاکتر هاتۆتەدەرەوەو هەڵساوەتەوە! بەڵام ئێستا بۆوامان لێهاتوەو ئەو ژمارە زۆرە لەهەڵبژاردن دەنگمان دابەزیوە؟! بەپێچەوانەی رابردو کە لەکارەساتەکاندا، سەنگمان، دەنگ‌و متمانەمان زیادی دەکرد؟."

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی هەر خۆی وەڵامی پرسیارەکەی داوەتەوە و وتوویەتی "ئەمە پرسیارێکی زۆر گرنگە، کە هەر هەڤاڵێکی یەکێتی پێویستە لەویژدانی خۆی بکات! وەڵامەکەشی زۆر بەسادەیی ئەوەیە کە سەرکردەکانی‌و سیاسەتەکانی لەئاست روداوەکاندانین‌و متمانەش زیاد ناکات‌و کەم دەکات".

هەروەها وتووشیەتی "چوونکە خەڵک باش دەزانێت، دزی هەیە، گەندەڵی هەیە، سەرانەسەندن هەیە! ئەو نەگونجان‌و ناتەباییەش لەنێو خۆیاندا کە هەیە، هەڵەی کۆنگرە و پیلانگێڕییەکانی بوو".

News Code 4416

Your Comment

You are replying to: .
captcha