بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆڕی میدیایی رووداو بڵاوی کردەوە فڕۆکەکانی تورکیا لووتکەی چیای حەفت تەبەقی لە سنووری ناحیەی دێرەلووک سەر بە قەزای ئامێدی بۆردوومان دەکەن.
لە هەواڵەکەدا هاتووە بەهۆی دەنگی گەورەی بۆردوومانەکە، ترس بۆ خەڵکی ناوچەکە دروستبووە".
لەمبارەوە هاونیشتمانییەک باسی لەوە کرد، "وەکوو خەڵکی سڤیل، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام بەهۆی دووریی شوێنی بۆردوومانەکە، زیانەکانی دیکە نەزانراون".
هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ناحیەی دێرەلووک جگە لە پشتڕاست کردنەوەی بۆردوومانەکان بۆسەر چیاکە ئاماژەی بەوەش کرد، "مانگێک دەبێت فڕۆکەکانی تورکیا فۆکەسیان خستووەتە سەر زنجیرە چیای بێسمتی حەفت تەبەق و کورەژار لە سنووری هەردوو ناحیەی دێرەلووک و شێلادزێ لە مانگێکدا حەوتەم جارە بۆردوومان دەکرێن".
سەبارەت بە زیانەکان، ئەو سەرچاوە ئەمنییە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە گوتی، "شوێنی بۆردوومانەکە دوورە لە شوێنی نیشتەجێبوون، هیچ کەسێک لە خەڵکی سڤیل زیانی بەرنەکەوتووە، بەڵام ترس بۆ خەڵکی ناوچەکە دروست بووە".
Your Comment