بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەڵامێک بۆ گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ بەناوی گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاو کراوەتەوە کە تێیدا هاتووە: "ماوه‌یه‌که لێدوانه‌کانی گوته‌بێژی پارتی، که به‌داخه‌وه گوزارشت له‌رای ره‌سمی پارتی ده‌کات، زبر و ناجۆر و ئیستفزازین، له‌گه‌ڵ ویستی یه‌کڕیزیی کورد ناگونجێت و یارمه‌تیی هاوهه‌ڵوێستیی گه‌له‌که‌مان له‌به‌غدا و یه‌کڕیزیی له کوردستان نادات".
لە وەڵامەکەی گوتەبێژی یەکێتی باس لەوە کراوە کە "پۆستی سه‌رۆککۆمار له عێراقی دوای رووخانی رژێمی دیکتاتۆر، ئیستحقاقی کورد و یه‌کێتیی بووه و جارێکی دیکەیش پێداگریی لێده‌که‌ینه‌وه، جا به یه‌کڕیزیی یان به‌بژارده‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموکراسیش بێت که هه‌ردووکی تاقی کراوه‌ته‌وه".
لە کۆتایی وەڵامەکەی گوتەبێژی یەکێتیی ئاماژە بە هەڵسەنگاندن بۆ کاری سەرۆککۆمارەکانی پێشووی عێراق کراوە و رایگەیاندووە: "ئێمه وه‌ک یه‌کێتی پێمان ئاساییه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای به‌رپرسیارێتییه گشتییه‌کانی عێراق و کوردستان بکرێت، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ببێته نه‌ریت له وڵاته‌که‌ماندا پۆستی سه‌رۆککۆماریی یه‌کێتی له‌خوله جیاجیاکاندا به‌سه‌ربه‌رزیی لێی ده‌رده‌چێ و خێر و بێری بۆ کورد روونه، ئه‌وه پۆستی لایه‌نه‌کانی دیکەیە له به‌غدا و هه‌رێم ره‌نگه قه‌رزاربار ببێته‌وه".
شایانی باسە پێشتر مەحموو محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقەوە بە ڕووداوی ڕاگەیاندبوو ئێمە پۆستی سەرۆککۆمار بە مافی هەموومان دەزانین، بە مافی پارتی دیموکراتی کوردستانیشی دەزانین، ئەمە مافی خەڵکی کوردستانە کە بڕیار لەبارەوە بدات. ئەوە نییە لایەنێک خۆی بە شایستە بزانێت و لایەنەکانی دیکە بە شایستە نەزانێت. ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە زۆر رووانگەوە خۆمان لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە شایستەتر دەزانین، کە ئەو پۆستە پڕ بکەینەوە.
Your Comment