ئەگەر حزبێکی تازە دروست ببێت، دەبێتە هێزی یەكەم لە هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی دوورخراوەی سەرکردایەتی  یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند ئەگەر هێزێكی تازە بابەت و نیشتمانی دروست ببێت دروشم و ئامانجەكانی لەگەل واقعی سەردەم بگونجێنێ دەبێتە هێزی یەكەم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شادمانی مەلا حەسەن ئەندامی دوورخراوەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک ىڵاویکردەووە: ''ئەگەر هێزێكی تازە بابەت و نیشتمانی دروست ببێت، دروشم و ئامانجەكانی لەگەل واقعی سەردەم و ئەمڕۆی هەرێم و عێراق بگونجێنێ و بتوانێ لە 25% متمانەی دەنگدەران بەدەست بهێنێت، بەدلنیایەوە دەبێتە هێزی یەكەم لە هەرێمی كوردستان.''

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، ''دەبێت دەرفەتەكەش لەبارە بۆ دروست بوونی هێزێكی نیشتمانی سەرتاسەری بدرێت.''

شادمان مەلا حەسەن، سەرکردەی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی پێشتر لە چاوپێکەتنێکدا ڕایگەیاندبوو، ''لاهور شێخ جەنگی لە ماڵەوە دانیشتووە و دەسەڵاتەکانی ڕادەستکردووە، دۆخی یەکێتی خراپە و بافڵ تاڵەبانی سەرکردایەتی بێ ئەرزش کردووە".

News Code 4410

Your Comment

You are replying to: .
captcha