رێککەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی دیموکراتیک و یەکێتیی نیشتمانی هەڵوەشاوەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، رێککەوتنی ستراتیژی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان "هەڵوەشاوەتەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە، یەکێتی لە چەندین بۆنە و شوێندا باسیان لەوە کرد کە رێککەوتنەکە بەسەرچووە و کۆتایی پێهاتووە، "کەوتنە ژێر هەژموونی لایەنی ئۆپۆزیسیۆن و بەو دەنگەی کە ئۆپۆزیسیۆن دژی رێککەوتنەکە بوو، یەکێتیش کەوتە دژی رێککەوتنەکە و وابوو ئەو رێککەوتنە هەڵوەشایەوە."

گوتەبێژەکەی پارتی باسی لەوەش کرد، هەر بەپێی ئەو رێککەوتنە، "دەبووایە یەک فراکسیۆنمان هەبووایە و هەندێکجار بەیەک لیست دابەزیباین، ئەوان چوون بەتەنیا دابەزین، فراکسیۆنی خۆیان جیاکردەوە، گوتیان بەرژەوەندیی ئێمە لەوەدایە، کەوتنە ژێر هەژموونی ئۆپۆزیسیۆن، ئەوەی ئەوان پێیان خۆشبوو ئەوەیان کرد، کە ئەوە نەما هاتین رێککەوتنێکی دیکەمان کرد، ئەو رێککەوتنە ئەوی تێدا نییە کە سەرۆککۆمار بۆ کێ بێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لایەکی دیکە بێت".

News Code 4398

Your Comment

You are replying to: .
captcha