لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەمێنینەوە

بەشی سووریا- رێکخه‌ری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست  رایگه‌یاندووه‌ کە هێزه‌کانی ئەمریکا له ‌ناوچه‌کانی‌ باکووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌مێننه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بریت مەکگۆرگ له‌ میانی قسه‌کردنی له‌ چوارچێوه‌ی کۆنگره‌ی‌ په‌یمانگای وڵاتانی‌ که‌نداوی عه‌ره‌بی له‌ واشنتن وتی: "ئەمریکا پابه‌نده‌ به‌ چاره‌سه‌ری ترسی ئه‌منی وڵاتانی ناوچه‌که ‌و پشتیوانی له‌ هاوپه‌یمانه‌کان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رگری له‌ خاکه‌کانی خۆیان بکه‌ن."

هەروەک وتوویەتی: "ئەمریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ مه‌شق و پێدانی راوێژ به‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌سه‌ر داوای حکوومه‌تی عێراق، جه‌ختیشی کردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق."

رێکخه‌ری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جەختیشی کردۆتەوە که‌ ئەمریکا نایه‌وێت خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بەجێ بهێڵێت، به‌ڵکوو ئامانجی ئه‌وه‌یه‌کارت و ئامانجه‌کانی به‌ هاوکاری هاوپه‌یمانه‌کانی رێکبخاته‌وه‌."

روونیشی کردوه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌ک له‌ ئیداره‌کانی پێشووی ئەمریکا چه‌ند ئامانجێکی گه‌وره‌یان داناوه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌ به‌دینه‌هاتوون، بەڵام ئامانجی ئه‌م ئیداره‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ چه‌ند ئامانج و پلانێکی واقیعی دابنێت بتوانرێن جێبه‌جێ بکرێن.

News Code 4376

Your Comment

You are replying to: .
captcha