بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بریت مەکگۆرگ له میانی قسه‌کردنی له چوارچێوه‌ی کۆنگره‌ی په‌یمانگای وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بی له واشنتن وتی: "ئەمریکا پابه‌نده به چاره‌سه‌ری ترسی ئه‌منی وڵاتانی ناوچه‌که و پشتیوانی له هاوپه‌یمانه‌کان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له خاکه‌کانی خۆیان بکه‌ن."
هەروەک وتوویەتی: "ئەمریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له مه‌شق و پێدانی راوێژ به هێزه عێراقییه‌کان له‌سه‌ر داوای حکوومه‌تی عێراق، جه‌ختیشی کردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق."
رێکخه‌ری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جەختیشی کردۆتەوە که ئەمریکا نایه‌وێت خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بەجێ بهێڵێت، به‌ڵکوو ئامانجی ئهوهیهکارت و ئامانجه‌کانی به هاوکاری هاوپه‌یمانه‌کانی رێکبخاته‌وه."
روونیشی کردوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ک له ئیداره‌کانی پێشووی ئەمریکا چه‌ند ئامانجێکی گه‌وره‌یان داناوه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که به‌دینه‌هاتوون، بەڵام ئامانجی ئه‌م ئیداره‌یه ئه‌وه‌یه چه‌ند ئامانج و پلانێکی واقیعی دابنێت بتوانرێن جێبه‌جێ بکرێن.
Your Comment