هەدەپە لەسەر هەڕەشەی وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پەڕلەمانتارێکی ئەو پارتە هاتە دەنگ

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە رایدەگەیەنێت کە حکومەتەکەی پارتی دادو گەشەپێدان تورکیای کردۆتەوە ئیمپراتۆرییەتێکی تاوانکاریی، ئەو لێدوانەی هاوسەرۆکی هەدەپە دوای ئەوە هات سلێمان سۆیڵوی وەزیری ناوخۆی تورکیا لەناو هۆڵی پەرلەماندا هەڕەشەی لە ژنە پەڕلەمانتارێکی هەدەپەکرد.

کوردپرێس:

مەدحەد سنجار هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەلێدوانێکی رۆژنامەوانی و سەبارەت رووداوی هەڕەشەکردنی وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ژنە پەڕلەمانتارەکەی هەدەپە وتی" سۆیڵوو هەرگیز شەرم نایگرێت لەوەی هەڕەشە لە گەل و ئۆپۆزیسیۆن بکات، لەبەرئەوەی ئەو ئازایەتییەکەی لە دەسەڵات و سیستەمەوە وەرگرتووە"

سنجار ئاماژەى بەوەش کردوە، تورکیا ئاشتیی و ئارامیی و ئاسایش بەخۆوە نابینێت مادام لەرووی جێبەجێکردنی یاساوە لەدواوەی وڵاتانی جیهاندابێت، لەجێگایەک کۆنترۆڵ و سەروەری یاسا بوونی نەبێت، گەندەڵیی و تاوانی ڕێکخراو بڵاودەبێتەوە، هەربۆیە دەبینین تورکیا لەئێستادا بۆتە ئیمپراتۆرییەتێکی تاوانکاریی.

باسی لەوەش کردووە کە لەکاتێکدا هەزاران بەڵگە لەسەر پەیوەندیی وەزیرەکانی تورکیا بە باندە مافیاییەکانەوە لەبەردەستە، کەچی نە حکومەت و پەڕلەمان هیج دەڵێن و نە داواکاری گشتیشت بە رۆڵی خۆی هەڵدەستێت.

سنجار وەک ئاماژەیێک بە دوژمنکاریی دەوڵەت بەرانبەر بە گەلی کورد لە تورکیا دەڵێت" ئەو سیستەمەی تورکیا بەردەوام دوژمنی ناوخۆیی درووستدەکات و جەنگ دژ بە گەلەکەی هەڵدەگیرسێنێت، هەر ئەم تێگەیشتنەش وڵاتەکەی رووخاندووە و وایکردووە هاوڵاتیانی ببنە دوژمنی یەکتر و وڵاتەکەش دابەش دابەش ببێت، ئەو تێگەیشتنە هەموو دەرگاکان بەرانبەر بە تاوانی ڕێکخراو و بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەکاتەوە".

News Code 4373

Your Comment

You are replying to: .
captcha