کوردپرێس: بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جه‌ختيان له رۆڵ و ئاماده‌يى و پێگه‌ى هه‌ردوو پێکهاته‌ى کورد و سوننه له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق کردەوە وه‌ک دوو هاوبه‌شى سه‌ره‌کى له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ى شيعه و پێکهاته‌کانى ديکه‌دا.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێنراوەکەدا هاتووە، هه‌روه‌ها جەختیان له گرنگيى هاريکارى و لێکگهيشتنى هاوبه‌شى نێوان هێز و لايه‌نه عيراقييهکان کرده‌وه بۆ هه‌نگاونانى پێويست له پرۆسه‌ى سياسيدا و دامه‌زراندنى حکومه‌تێک که کۆکه‌ره‌وه‌ى لايه‌ن و پێکهاته عيراقييهکان و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و داوکاريى هاووڵاتيان بێت له دابين کردنى ئارامى و سه‌قامگيرى و خزمه‌تگوزارى و ژيانێکى باشتر.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆکى هاوپه‌يمانیی ته‌قه‌دووم باسيان له دوايين پێشهاته‌کانى شه‌ڕى تيرۆر و هێرش و په‌لاماره‌کانى ئه‌م دواييه‌ى داعش کرد به‌تايبه‌تى له ناوچه‌کانى بۆشاييى ئه‌منى له‌نێوان سوپاى عيراق و پێشمه‌رگه‌دا که له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ک شههيدى له ريزهکانى سوپا و پێشمه‌رگه و هاووڵاتياندا لێکه‌وته‌وه.
هەر وەک لە راگەیێنراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، هه‌ردوولا "جه‌ختيان له گرنگى و پێويستی کاراکردنى زياتر و خێراى ميکانيزمى هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپا و پێشمه‌رگه کرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وى تيرۆریستان و تێکشکانديان، هه‌روه‌ها راستهڕێبوونى پرۆسه‌ى سياسى و ئارامى و سهقامگيريى سياسييان له وڵات، به پێويستييهکى لهپێشينه بۆ سه‌رکه‌وتن له شه‌ڕى دژى تيرۆردا له قه‌ڵه‌م دا".
Your Comment