ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پێشـەرگەی حکوومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هاتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە مەبەستی دوو کۆبوونەوەی جیای سەربازی و هەواڵگری بەسەرۆکایەتی ئەمینداری گشتی وەزارەت بەرەو بەغدا بەرێکەوتون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارە دوو کۆبوونەوەی جیا لەگەڵ هەریەک لە نێوان هەواڵگری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هەواڵگری بەرگری عێراق لە فەرماندەیی ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەکان بەڕێوەبچێت.
وەزارەتی پێشـمەرگە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم کۆبوونەوەیەکی تر لەنێوان ئەمینداری گشتی وەزارەت و ئەمینداریەتی گشتی بەرگری بەغدا لە ناو وەزارەتی بەرگری عێراق، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای ناوچەکە و مەترسیەکانی داعش، هەنگاوەکان لەبارەی چارەکردنی کێشەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بەڕێوەبچێت.
Your Comment