کوردپرێس:
فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایده‌كات، لەگەڵ حکومەتی عێراق بڕیاری ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر داعش داوەو دا‌واشیان لەئەمریکاو عێراق کردوە فڕۆکەی چاودێری بنێرنه ئەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنی تێدایە.
ناوبراو ده‌شڵێت:"ئه‌وه‌ى ڕێكه‌وتوین له‌سه‌رى، هەوڵێکی گەورەیە لەنێوان پێشمەرگەو سوپاى عێراق بەهاوکاری هاوپەیمانان هێرشبكه‌ینه‌سه‌ر داعش‌و تێکیان بشکێنین".
به‌وته‌ى به‌رپرسه باڵاكه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، له‌ئێستادا چه‌كدارانى داعش شێوازی شەڕیان گۆڕیوە، له‌و ڕوه‌شه‌وه به‌پێویستى ده‌زانێت، "پێشمه‌رگه‌ش شێوازی شەڕكردنى بگۆڕێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش".
وته‌كانى ئه‌م به‌رپرسه باڵایه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌كاتێكدایه، كاتژمێر 11ى شه‌وى ڕابردوو له‌ناوچه‌ى قه‌ره‌سالم-ى سه‌ر به‌شێخ بزێنى له‌سنورى پارێزگاى كه‌ركوك، داعش په‌لامارى دوو خاڵى فه‌وجى سێى لیواى 126ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یداو به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك شه‌هیدو برینداربون، ئه‌مه‌ش دواى زنجیره په‌لامارێكى دیكه دێت له‌ماوه‌ى 10 ڕۆژى ڕابردودا بۆ سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
Your Comment