کوردپرێس:
سەردار یەكتاش وتەبێژی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاماژه بهپهلامارهكانى داعش بۆسهر هێزهكانى پێشمهرگهو خهڵكى سڤیلى هەرێمی كوردستان دهكات و دهڵێت:"لە دەروروبەری كەركوك جموجوڵی داعش هەیەو گۆڕدراوە بۆ هێرشكردن، خەڵكی مەدەنییو پێشمەرگە شەهید دەبێت، بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لەخانەوادەی شەهیدانو گەلی باشور دەكەین".
وتهبێژهكهى ههپهگه ئهوهشى ڕونكردۆتهوه، "داعش كە لەلایەن شەڕڤانانی ئازادیی كوردەوە تێكشكێنراوە، ئێستا دوبارە هێرشەكانیان بۆسەر گەلەکەمان زیاتر نیگەرانمان دەكات، ئەو جموجوڵو سەرهەڵدانەوەیە ئەنجامی پیلانێكە و توركیا لەو پلانەدا بەدەرنییە، بەتایبەت لێدوانەكانی ئەو گروپانەی توركیا دروستی كردئون لەناوچەكەدا ئەو هێرشانەی داعش هەیە، باشتر لەپیلانەكە تێدەگەین".
بهرپرسه باڵاكهى ههپهگه ئامادەی گەریلاكانی نیشاندا بۆ ڕووبهڕووبوونهوهى داعشو وتى:"پاراستنی گەلەکەمان بەئەركی خۆمان دەزانین و ئەگەر پێویست بەئێمە بكات و ڕێگەمان بدرێت، ئێمە وەك هەپەگە ئامادەین گەلەکەمان لەو ناوچانە بپارێزین".
نیگهرانى ئهوهشى نهشاردهوه، "ئەو هاوكارییانەی بۆ پێشمەرگە نێردراون لەلایەن هاوپەیمانانەوە لەبەرامبەر گەریلادا لەهەرێمەكانی پاراستنی مەدیادا جێگیركراون، لەكاتێكدا پێویستە ئەو هێزانە لەجیاتی ئەوەی لەدژی گەریلا بوەستێنرێنەوە لەدژی دووژمنانی گەلی كورد جێگیر كرابانایە و جێگیركردنی هێز لەبەرامبەر گەریلادا، خزمەت بەدۆزی كورد ناكات".
یەكتاش لهڕێگهى ئاژانسى فورات نیوزهوه ئاشكراشی كردووه، "تێكشكاندنو ڕوبەڕوبونەوەی داعش بەهێزی زۆرو پییشاندانی لەڕاگەیاندنەوە نابێت، پێویستە بەیەكەی بچوك بچوك هێرش بكرێتە سەریان، هەپەگە لەو بوارەدا بەئەزموونە و بە ئەنجام گەیشتووە".
Your Comment