کوردپرێس:
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە ڕۆژی یەکشەممە 5ی دیسەمبێری 2021 ڕایگەیاند"له‌گه‌ڵ سوپای عێراق گه‌یشتوینه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی ئومێدمان وایه نه‌ك سنورێكی دیاریكراو بۆ داعش دابنرێت، به‌ڵكو به‌ته‌واوی بنه‌بڕی بكه‌ین، ئێمه ده‌مێكه هاوارمانه و داوامان كردووه له هاوپه‌یمانان به‌ڵام سوپای عێراق خه‌مسارد بووه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ناوچه جێناكۆكه‌كان شه‌هیدبوون به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوپای عێراق چوونكه خه‌مسارد بووه له‌وه‌ی پێكه‌وه ئه‌و ناوچانه پڕبكرێته‌وه و ئۆپهراسینۆنی هاوبه‌ش بكرێت و نه‌یه‌ڵین داعش به‌و ئازادیه له ههركوێیێک ویستی چالاكی بكات".
هەروەها وتیشی "داوا له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م باڵاترین نیشانه‌ی ئازایه‌تی به‌و خێزانه ببه‌خشرێت کە سێ کوڕیان شەهید بووە".
بەوتەی وەزیری پێشمەرگە، له‌گه‌ڵ سوپای عێراق گه‌یشتوینه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی ئومێدمان وایه نه‌ك سنورێكی دیاریكراو بۆ داعش دابنرێت، به‌ڵكو به‌ته‌واوی بنه‌بڕی بكه‌ین.
لەدوای هێرشەکەى داعش لە کوڵەجۆ وەزارەتى پێشمەرگە کۆبوونەوەیەکى بە پەلەى ئەنجامداو تیایدا چەند بڕیارێکى راگەیاند بۆ رێکخستنەوەو دوبارە بەهێزکردنەوەى سەنگەرەکانى پێشمەرگە.
Your Comment