کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی ڕایگەیاند: حاتەم تایی لەو بارەیەوە دەڵێت: پارێزگاری کەرکووک لە دۆخی سەختی ئێستادا لە پۆستەکەی خۆیدا دەمێنێتەوە چوونکە پارێزگاکە لە باری ئەمنی و ئیدارییەوە پێویستی پێیەتی.
تایی ڕەتی دەکاتەوە دانوستان لەگەڵ لایەنە کوردییەکان بکرێت بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ.
ناوبراو زیادیشی کرد ڕاکان جبووری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لەم دوایییەدا بەڕێوە چوو توانیی بۆ پەرلەمانی سەرکەوێت ئەوەش لە کاتێکدایە کە کوردەکان داوای ئەو پۆستە دەکەن.
Your Comment