کوردپرێس:
بەپێی راگەیێندراوێكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 22ی کانوونی یەکەمی 2020، لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە عێراقییەكان و هێزەكانی هاوپەیامانان، لە ناحیەی بادوش-ی موسڵ 12 چەكداری داعش كوژراون، ئۆپەراسیۆنەكە بە هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیامان و لە ئاسمان و زەوییەوە ئەنجام دراوە، ئەمەش دوای ئەوەی چاودێریی ئەو چەكدارانەی داعش كراوە.
دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئاشكراشی كردووە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دژەتیرۆری دیوانیە و موسڵ بەشدارییان كردووە، ئۆپەراسیۆنەكە لەژێر فەرمانی عەبدولوەهاب ساعدی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئەنجام دراوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەڕێگەی زانیارییە هەواڵگرییەكانیانەوە شوێنی چەكدارانی داعشیان زانیوە.
Your Comment