بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاراس شێخ جەنگی برای لاهور جەنگی کە لەلایەن بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵپەسێردرا پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە "بەر لەچەند رۆژێک هەڤاڵ بافڵ لە چاوپێکەوتنی کۆمەڵێک خوێندکار و ڕۆژنامەنووسدا لەبارەی دۆخی حیزبەکەی و مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتیەکەی هەندێک قسەی کرد، بەڵێ من هەموو پشتگیریەکی دەکەم، چوونکە ئەمانە بە ڕاستی سەلماندیان کە هیچیان لەو ئاستەدا نین ببن بە سەرکردایەتی یان مەکتەبی سیاسی یەکێتی".
ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە بافڵ دەکەم لەوە زیاتر قسەیان لەسەر بکات و راستیەکان دەربخات، بەڵکوو دەستبکات بە گۆرینیان، من پشتگیری دەکەم بۆ گۆڕینی هەموویان، چوونکە لە ئاست پێویستی قۆناغەکە نین.
سەرچاوە: ناس کورد
Your Comment